١٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٤٠
ئێران تەقینەوە لە ئێراقی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەقینەوەی تیرۆریستی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدای ئیدانە کرد کە کوژران و برینداری دە کەس لە شینگێڕانی حسێنی لێکەو

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێراق و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم  ڕووداوە دڵتەزێنە تیرۆریستییە، جارێکی تر لە سەر پێویستیی هاوکاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم  و تاقمەکانی تەکفیری و بەرپرسایەتی جیهانی بۆ داکۆکی  کردنی کاریگەر لە دەوڵەت و گەلی ئێراق  ، پێداگری کرد  .

وتەبێزی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا شکستی تۆکمەوتەواوی تیرۆریستان لە ئێراق لە تەنیشت  دەوڵەت  و گەلی ئێراق دەبێت  و هیوادارە  لەسای یەکێتی و یەکگرتوویی  هەموو گەلی ئێراق و  وڵاتانی دیکەی ناوچە، سایەی نگریسی  ئەم دیاردە قیزەونە لە ناوچە  لابرێت.

ئەمڕۆ شەممە لەبەر تەقینەوەی تیرۆریستی لە ڕێ وڕەسمی شینگێڕی بۆ ئیمام حسێن (ع) لە گەڕەکی شەعەب  لە باکووری بەغدا  لانیکەم سی کەس کوژران و زۆرتر لە پەنجا کەسیش بریندار بوون .....

کۆتایی کورتە نامە/310